سنە؛ دەسبەسەرکرانی ئەسعەد غەفووری، مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە بەرپرسانی کەمپەینی پێشگرتن لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی
19:52 - 30 بەفرانبار 2724
٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ ئەسعەد غەفووری، مامۆستای زانکۆی خەڵکی سنە و یەکێک لە بەرپرسانی کەمپەینی "پێشگرتن لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە دەسبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەسعەد غەفووری ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم مامۆستای زانکۆیە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
کەمپەینی "پێشگرتن لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی" تاکوو ئێستا ٩ هەزار واژۆی کۆ کردووەتەوە و خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بوون.