بۆکان؛ هیوا بەهین بە شەش مانگ بەندکران سزا درا

11:58 - 29 بەفرانبار 2724

هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مانگ بەندکران سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە شێوەی فەرمی بەم هاووڵاتییە کوردە ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هیوا بەهین پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسە کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرابوو و لە ڕۆژی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.