ڕەزا ڕەمەزانزادە لە بەندیخانەی تارانی گەورە؛ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەنگمان زیاتر لە جاران بەرز دەکەینەوە
ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی تارانی گەورە کە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی ٢ ساڵ و نیو سزای بەندکرانەکەیەتی؛ بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لەم بەندیخانەوە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزیی مەحکووم کردووە و وتوویەتی نابێ لە بەرانبەر هەرچەشنە لەسێدارەدانێک بێدەنگ بمێنینەوە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە کە لە بەندی تاوانە توندوتیژەکاندا ڕاگیراوە بە بڵاوکردنەوەی ئەم نامەیە لە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣دا نووسیویەتی لە حکوومەتێکدا دەژین کە هەموو ڕۆژیک لە پشتی دیوارەکانیەوە ناوی بەشەرەفترین مرۆڤەکان بۆ لەسێدارەدان دەبیسین. بەرخودان و خۆڕاگریی ژنان لە بەندیخانەکان و شەقامەکانیش نیشان دەدات کە ئەگەر دەنگی یەکتر نەبیستین، دەبێ
چاوەڕێی سزای خۆمان بین.
دەقی تەواوی نامەکەی ڕەزا ڕەمەزانزادە لە بەندیخانەی تارانی گەورە؛
"لە حکوومەتێکدا دەژین کە دەبێ هەموو ڕۆژیک لە پشتی دیوارەکانیەوە ناوی بەشەرەفترین مرۆڤەکان بۆ لەسێدارەدان ببیسین، ئێستا لە بەرەیەکداین کە بەرخودان و خۆڕاگریی ژنان چ لە بەندیخانەکان، چ لە شەقامەکان نیشانی دەدات کە ئەگەر هەر یەک لە ئێمە دەنگی یەکتر نەبیسین دەبێ چاوەڕێی سزای خۆمان بین. ناکرێ لە بەرانبەر هەر چەشنە سزای لەسێدارەدانیکدا بێدەنگ بین.
سزای لەسێدارەدانی پەخشان نموونەی سزاکانی خۆمان دەبێ و بۆیە بۆ هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەنگمان بەرزتر لە پێش بەرز ئەکەینەوە تاکوو زلـلەیەکی بەهێز لە دەمی حکوومەتی سەرەرۆی سەرتاسەر ستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت.
ڕەزا ڕەمەزانزادە
یەکەی ٤، بەندیخانەی تارانی گەورە
٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣"
ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی تارانی گەورە و مەحکووم بە ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانە کە سەرەڕای داواکارییە بەردەوامەکانی لە بەندی تاوانە توندوتیژەکانی تارانی گەورە ڕاگیراوە و چەندین جار لە مافی چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە کارتی تلفۆن بێبەری کراوە.