سنە؛ سەیوان غەفووری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
21:28 - 27 بەفرانبار 2724
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیوان غەفووری" خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە تەمەن ٢٩ ساڵەیان لە سنە دەسبەسەر کردووە
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکلان دژی سەیوان غەفووری زانیارییەک دەست نەکەوتووە.