دیواندەرە؛ فەرید بادیدەست بە ٢٠ مانگ بەندکران سزا درا
21:51 - 23 بەفرانبار 2724
فەرید بادیدەست، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٢٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە و ئەم سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.
فەرید بادیدەست پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو.