بۆکان؛ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

00:45 - 21 بەفرانبار 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هێمن بەهرامی" و "سۆران ئەرشەد" خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ  بەندیخانەی بۆکان  ڕاگوێزرابوون.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣،  هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە گوندی "گڵۆڵانی سەرێ" سەر بە شاری بۆکان لە ماڵەکەی خۆیاندا دەسبەسەر کردوون.

هێمن بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ و سۆران ئەرشەد هەردووکیان خێزاندارن و هەرکامەیان دوو منداڵیان هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سۆران ئەرشەد و هێمن بەهرامی