برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت

14:06 - 20 بەفرانبار 2724

شەوی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شاهین ڕەسووڵ حەسەن" خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو" سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی سنووری "جاسووسان"ی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەم کۆڵبەرەیان کردووەتە ئامانج و لاقی لە پشتەوە بە سەختی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید ئەفرووزە" خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی "بەستام"ی سەقز بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەفای ئەم شارە کرا.