شنۆ؛ ڕەسووڵ پوورخزری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
18:12 - 12 بەفرانبار 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، ڕەسووڵ پوورخزری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سۆفیان" و دانیشتووی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕەسووڵ پوورخزری زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕەحمان تابش، کوورش عەزیزی و هێدی شادیخا، سێ هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.