بۆکان؛ بەفرین مەعرووفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
01:29 - 13 رێبەندان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم ژنە کوردەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بەفرین مەعرووفی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.