سەقز؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "هیوا فەیزی" کوڕی سەعید و "حوسێن فیرووزی" کوڕی ئەمین، خەڵکی گوندی "مەولان ئاوا" سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هیوا فەیزیان لە کاتی چوون بۆ سەقز دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پاش دەسبەسەرکرانی هیوا فەیزی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هرشیان کردە سەر ماڵی حوسێن فیرووزی لە گوندی "مەولان ئاوا" و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویشیان دەسبەسەر کرد.
ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سەقز ڕاگوێزراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدروەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.