دەسبەسەرکرانی خالید محەممەدیان، هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
12:35 - 10 بەفرانبار 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید محەممەدیان" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "نستان" و دانیشتووی شاری ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە شاری ڕەبەت و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی خالید محەمەدییان زانیارییەک دەست نەکەوتووە.