پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی ئەمین بازیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
12:30 - 10 بەفرانبار 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەمین بازیان" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەمین بازیان لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٥ و کوڕی محەممەدە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.