پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی ئارام محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:02 - 8 بەفرانبار 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارام محەممەدی" خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

ئارام محەممەدی خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارام محەممەدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.