دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی جیرۆفت لە سێدارەدارە دران

21:09 - 6 بەفرانبار 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "ئەسعەد ئەمینی" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت و "سامان فەخری" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی جیرۆفت لە پارێزگای کرمان جێبەجێ کرا.

ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی جیرۆفت کرابوون.

ئەم دوو بەندکراوە کوردە لە ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠دا تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" لە شاری جیرۆفت دەسبەسەر کران و لە دۆسییەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا دران.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.