جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ڕامین کەبیری لە بەندیخانەی میاندواو

00:25 - 6 بەفرانبار 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ڕامین کەبیری" خەڵکی شاری سایین قەڵا لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزاگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا دراوە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.