سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا
00:03 - 30 سەرماوەز 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕەحیم بەرین" و "جەماڵ نەبوورە" خەڵكی مەهاباد لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحیم بەرین ساڵی ١٣٨٤ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی مەئموورێکی دەوڵەتی دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا دراوە و هەروەها جەماڵ نەبوورە نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کراوە و دواتر بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.