محەممەد دەماوەند میرزایی، هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانی لەدەست دا
23:50 - 29 سەرماوەز 2724
شەوی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، محەممەد دەماوەند میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "تفێن" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی کامێران کە بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە کەرەج بە سەختی بریندار کرابوو، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هێزە ئینتیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی ڕاگواستنی کاڵای قاچاخ، دەستڕێژیان لە ماشینی ئەم هاووڵاتییە کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە لەم ڕووداوەدا بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک بە سەختی بریندار کرابوو.
محەممەد دەماوەند میرزایی لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٧ کوڕی ناوخاس و خێزاندار بووە.