ئیدریس کارساز بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

13:49 - 12 سەرماوەز 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوە بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە سێ ساڵ بەندکران سزا دراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.

ئیدریس کارساز، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرابوو.