جوانڕۆ؛ سۆهەیب ئەحمەدی بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانی لەدەست دا
22:29 - 25 سەرماوەز 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "سۆهەیب ئەحمەدی" خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتیزامییەکان لە گەڕەکی "باوەجانی"ی جوانڕۆ، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە کاتێکدا تەقەیان لەم لاوە تەمەن ٢٠ ساڵانە کردووە کە لەنێو ماشیندا بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم لاوە کوردە بە هۆی بەرکەوتنی سێ فیشەک کە بەر سەر و ملی کەوتوون، دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: تەرمی ئەم لاوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی "حەزرەتی ڕەسووڵ"ی جوانڕۆ کراوە.
سۆهەیب ئەحمەدی ئارایشگەر بووە.