جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی سیرووس جەعفەری لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت
13:32 - 12 سەرماوەز 2724
سەرلەبەیانیی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سیرووس جەعفەری" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت (لاکان) جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە تەمەن ٤٧ ساڵە، چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدان سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.