برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود
18:51 - 16 خەزەڵوەر 2724
ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ماردین شوکری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دشە" سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٤٢ ساڵە بە چەکی ساچمەزەن تەقەی لێ کراوە.
ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا سەر و ملی بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کراوە. دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
ماردین شوکری، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.