دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

21:13 - 9 سەرماوەز 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنیی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەمیر محەممەدخانی تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پاڕیزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

ئەمیر محەممەدخانی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر سەبارەت بە چالاکییەکانی خۆی لە ساڵەکانی ١٣٩٧ و ١٣٩٨، پێشینەی دەسبەسەرکران و سزادرانی هەبووە.