سزای لەسێدارەدانی شێرعەلی تەرکشبەند لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت جێبەجێ کرا
20:33 - 9 سەرماوەز 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "شێرعەلی تەرکشبەند" خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت (لاکان) جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەو بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
شێرعەلی تەرکشبەند خەڵکی گوندی "سیاچەقا" سەر بە شاری سەحنەیە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.