جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئومید شێخکانلوو میلان لە بەندیخانەی ورمێ
23:00 - 24 خەزەڵوەر 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئومید شێخکانلوو میلان" خەڵکی شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "دەستدرێژیکردن" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
ئومید شێخکانلوو میلان خەڵکی گەڕەکی "ئیسلام ئاباد"ی سەڵماسە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.