سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
14:03 - 24 خەزەڵوەر 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "جەعفەر ڕەستگار" خەڵکی هەرسین و "حەمزە تەرکاشوەند" خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون.
ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دوو دۆسییەی جیاوازدا بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوون و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوون.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.