بەندیخانەی نەغەدە؛ ڕەحمان قادری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:49 - 21 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەحمان قادری پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتریش چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ڕەحمان قادری تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "ئەندێزی" سەر بە شاری پیرانشارە.