مەهاباد؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵلا هووشمەند" و "هاوڕێ قوە"، خەڵکی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣دا لە ڕێگای مەهاباد_پیرانشار و لە نێو ماشینێکی پرایداد لەلایەن هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان بێ ئاکام بووە و لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.
دەنگوڕەنگی حکوومەتی ئێران لە ڕۆژی ٩ی خەزەلوەری ١٤٠٣دا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەم دوو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە، باسی لە دەسبەسەرکردنیان و کوژرانی ئەندامێکی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە هاوکاریی هاوبەشیی وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران کرد.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عەبدوڵڵا هووشمەند و هاوڕێ قوە