غالب حوسێنی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا
14:01 - 12 خەزەڵوەر 2724
ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، غالب حسێنی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کرێکارییە نێوەڕاستەکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکای لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.
ناوبراو پیشتر لەلایەن ئیلاعاتی شارەکانی کامێران و سنەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کرێکارییە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.