بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی میلاد ناسری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

02:30 - 3 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەی ١٤٠٣، میلاد ناسری، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی "کانیڕەش" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە گوندی "کانیڕەش" دەسبەسەر کراوه.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه و بنەماڵەی سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەکیان نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.