سزای لەسێدارەدرانی ئەمیر سلێمانی لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا

14:39 - 28 رەزبەر 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەمیر سولێمانی" لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

ئەمیر سولێمانی تەمەنی ٣٠ ساڵ و خەڵكی ورمێ بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمی و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.