ورمێ؛ حەمید چەپاتی پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتی وەپاڵدراو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

18:18 - 26 رەزبەر 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ورمێ، پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتی وەپاڵدراو، لە بەشی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە لەلایەن دادوەری لێپرسەوە بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام، تێكدانی بیروڕای گشتی و چالاکی میدیایی بە قازانجی ئیسرائیل" تۆمەتبار کراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، حەمید چەپاتی پاش بانگکران بۆ پۆلیسی ئەمنییەت بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەگرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر کرا.