بۆکان؛ مەنیژە خۆشنوود بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درا

23:19 - 21 رەزبەر 2724

مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە و ئەەم سزایە ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەزبەر ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان به دانانی بارمته و به شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم ژنە کوردە پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی بۆکان ڕاگویزرابوو.

مەنیژە خۆشنوود لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، مەنیژە خۆشنوود، ژنی کوردی تەمەن ٥٦ ساڵ، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسییەکانی ناوبراو لەوانە مۆبایلەکەیدا گرتووە.