ستار خوسرەوی، بەندکراوی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا

23:03 - 21 رەزبەر 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ستار خوسرەوی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.