مەریوان؛ ئیبراهیم خیشکار بە ١٨ مانگ بەندکران سزا درا

01:11 - 11 رەزبەر 2724

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم خیشکار" خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٦ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئیبراهیم خیشکار لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بانگی داداگای ئینقلابی مەریوان کرا و ئەم سزایە بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی سزاکەوە دەتوانێ لە دادگای سەرەتاییدا ناڕەزایەتیی خۆی بەرانبەر بە سزاکە دەرببڕێ و ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا دەکرێ پێیدا بچنەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان دەسبەسە کردووە و ناوبراو پاش یەک مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.