کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار

13:43 - 17 رەزبەر 2724

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "حوسێن کەماڵییان" خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ئەم هێزانە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە بەرزایییەکانی سنووری "دەڵاوان"ی پیرانشار تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پاش بریندارکردنی حوسێن کەماڵییان، بە قۆنداخی چەکی کڵاشینکۆف لێیان داوە و سەریان بریندار کردووە، ئەم کۆڵبەرە پاش ڕاگوێزران بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار بە هۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: کۆڵبەرێک بە ناوی "فەردین قەڵاش" خەڵکی "کۆنەخانێ"ی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لەم ڕووداوەدا بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی قورسیی برینەکانییەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە ورمێ کراوە.

حوسێن کەماڵییان تەمەن ٣٧ ساڵ و کوڕی موراد، خەڵکی گوندی "ئەندێزێ" سەر بە بەشی لاجانی پیرانشارە.

وێنە: حوسێن کەماڵییان