سینا محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی "ژیار" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:50 - 29 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، سینا محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتیی "ژیار" و خەڵکی شاری بڵواناوای دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

سینا محەممەدی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خوێندکاری کۆمەڵناسی لە زانستگای کوردستان لە سنەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سینا محەممەدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.