ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:33 - 28 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد حەسەنزادە بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاندانی دووکانداران بۆ پەیوەستبوون بە مانگرتنی سەرتاسەری لە دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی" تۆمەتبار کراوە.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا.

ئەحمەد حەسەنزادە تاکوو ئێستا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بانگ کراوە.