بەندکراوێکی خەڵکی کەنگاوەر لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان لە سێدارە درا

20:06 - 24 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "مستەفا فەشی" خەڵکی گوندی "فەش" سەر بە شاری کەنگاوەر لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

مستەفا فەشی تەمەنی ٣٥ ساڵە و خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.