دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی میلاد پیرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

05:51 - 24 خەرمانان 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد پیرانی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵكی گوندی "کۆنەقەڵا" سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

میلاد پیرانی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی میلاد پیرانی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.