سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

16:56 - 22 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "سەجاد بەندگی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی خەرمانان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددە هۆشبەر" دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

هەەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.