دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دیواندەرە
12:30 - 19 خەرمانان 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، محەممەد ئەمینی، نەوید شەریفی، فواد مورادی و فەرهاد قەمەری، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، دەسبەسەرکرانی ئەم چوار هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: فواد مورادی لە گوندی "کێلە کەوو"، نەوید شەریفی لە گوندی "کانی سپی" و فەرهاد قەمەری و محەممەد ئەمینی لە شاری دیواندەرە و بە شێوەی هاوکات لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: فواد مورادی و فەرهاد قەمەری