پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی واحید ئەبووبەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:33 - 16 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید ئەبووبەکری" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

واحید ئەبووبەکری تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "کوندرێ" سەر بە شاری پیرانشارە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدوون شەریفی" کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "گرداسێ" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.