دەسبەسەرکرانەوەی سەمەد شابۆیی و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی ورمێ

02:12 - 30 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەمەد شابۆیی" خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شاری شنۆ بانگی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا و دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، سەمەد شابۆیی پاش دەسبەسەرکران، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

سەمەد شابۆیی پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢، سیامەند شابۆیی، برای سەمەد شابۆیی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری هەولێر، تێرۆر کرا.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەمەد شابۆیی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.