پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەلام خزرنژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:40 - 22 گەلاوێژ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام خزرنژاد"، کوڕی موراد خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کرد.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەلام خزرنژاد زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.