کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا

22:35 - 22 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی ڕەسووڵی" خەڵکی مەهاباد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە شاخەکانی "دووپەزە"ی سەردەشت تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، دەسبەجێ گیانیان لەدەست دا.

ڕێوڕەسمی پرسەی ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە گوندی "کووران" سەر بە شاری مەهاباد بەڕێوە چوو.

عەلی ڕەسووڵی تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی عوسمان و ڕابێعە، خەڵکی گوندی "کووران" سەر بە شاری مەهاباد و دانیشتووی نەڵاسی سەردەشت، خێزاندار بووە و منداڵێکی هەبووە.