بۆکان؛ ناڕوونیی چارەنووسی مەنیژە خۆشنوود دوای ٨ رۆژ دەسبەسەرکران

22:41 - 18 گەلاوێژ 2724

پاش تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی مەنیژە خۆشنوود، ژنی کوردی خەڵکی بۆکان، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، مەنیژە خۆشنوود، ژنی کوردی تەمەن ٥٦ ساڵ، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکناەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسییەکانی ناوبراو لەوانە مۆبایلەکەیدا گرتووە.

هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تاکوو ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانی مەنیژە خۆشنوود نادیارە.