ئیلام؛ مریەم ڕۆستەمی، ژنی لاوی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

22:35 - 18 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی "مریەم ڕۆستەمی"، تەمەن ٢١ ساڵ و کچی کەیۆمەرس، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، پاس ٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ئەم ژنە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

تاکوو ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانی مریەم ڕۆستەمی ناڕوونە.