نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و ناڕوونیی چارەنووسی ناوبراو

16:47 - 11 گەلاوێژ 2724

١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣؛ لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی نەغەدە، بە ناوی "ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنی"، دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە شێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادای کوردپا؛ ڕێبوار یاسەمەنی بە توندوتیژییەوە لە پێش چاوی بنەماڵە و منداڵە بچووکەکەی بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە پشکنینی ماڵی ناوبراو کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لەپتابی ناوبراودا گرتووە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا دەڵێ؛ سەرەڕای ئەوەی کە بنەماڵەی یاسەمەنی سەردانی زۆربەی ناوەندە ئەمنییەتی و بەندیخانەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە و سەبارەت بە چارەنووسی منداڵەکەیان زانیارییەکیان لەبەر دەستدا نییە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ڕێبوار یاسەمەنی زانیارییەک دەست نەکەوتووە و ناوبراو لە مافی هەر جۆرە پێوەندییەکی تلفۆنی و چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنی تەەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی نەغەدە، خێزاندارە و منداڵی هەیە.