بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فەرید ئاداک

03:24 - 9 گەلاوێژ 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانی فەرید ئاداک، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "ژیوار" سەر بە شاری سەوڵاوا، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کەرەج دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی فەرید ئاداک بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.