کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا

17:37 - 6 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "نازم سەفەری"، خەڵکی گوندی "نوێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "دزاوەر"ی نەوسوود، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

نازم سەفەری، تەمەنی ٢٤ ساڵە و ناوکی باوکی جەعفەرە.